مانگانە نیو ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازی خەرج دەکرێت
لە بەشێک لە ڕایەندراوەکەدا هاتووە "بەپێى دوایین بڕیارى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران، بۆ لەمەودا، مانگانە بڕى (500/000$) نیو میلۆن دۆلار بۆ شایستە داراییەکانى خوێندکارانى تواناسازى خەرج دەکرێت."
لە چوارچێوەى هەوڵەکانى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ستافى بەرنامەی تواناسازی لە وەزارەت و ئەنجومەنى وەزیران بەهاوکارى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندیى نیشان داوە لەسەر دابینکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى.
بەپێى دوایین بڕیارى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران، بۆ لەمەودا، مانگانە بڕى (500,000$) نیو میلۆن دۆلار بۆ شایستە داراییەکانى خوێندکارانى تواناسازى خەرج دەکرێ، بۆیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى ئاگادار دەکات، هەر کاتێک ئەو بڕە پارەیە خرایە سەر حیساب، ڕاستەوخۆ لیستى نوێى ئەو خوێندکارانە بڵاو دەکەینەوە، کە بەپێى ڕیزبەندى شایستەترن بۆ ئەوەى پارەیان بۆ خەرج بکرێت.
باسنيوز
