كورد له ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى كه‌ركووكدا كه‌مینه‌یه
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له شارى كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: ئیداره‌ى ئێستاى كه‌ركووك نه‌یتوانیوه به‌باشى خزمه‌ت به دانیشتوانی كوردی شارى كه‌ركووك بكات، له ڕووى دامه‌زراندنه‌وه هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كى كه‌ركووك بگریت، فه‌رمانبه‌رانى كورد تیایدا كه‌مینه‌ن و به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیش ڕاسته به‌ڕیوه‌به‌ره‌كانیان كوردن، به‌ڵام زۆربه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى عه‌ره‌بی هاورده‌ن و كاتى خۆی به ته‌زكیه‌ى حزبی دامه‌زراون، بۆیه وا پێویست ده‌كات سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بكردن له كه‌ركووك كۆتایی پێ بهێندرێت و هه‌وڵ بدرێت له فه‌رمانگه‌كاندا رێژه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كورد زیاد بكرێت، به تایبه‌ت له شوێنه هه‌ستیاره‌كانى وه‌ك كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور، له كۆی 11897 فه‌رمانبه‌ر كه‌متر له 1700یان فه‌رمانبه‌رى كوردن، واتا كورد رێژه‌ى %14یه له‌و كۆمپانیا هه‌ستیاره‌ى نه‌وت، كه نه‌خشه‌ى ئابووریى وڵات داده‌ڕیژێته‌وه، ئه‌مه كورد و له ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى كه‌ركووكدا كه‌مینه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه د. مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی خولی پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق، ڕای گه‌یاند: "كاربه‌ده‌ستانى به‌غدا به ئیسلامییه‌كانیشیانه‌وه هێشتا شۆڤێنیانه بیر ده‌كه‌نه‌وه و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌ركووك هه‌میشه به دابڕاوى له كوردستان بمێنێته‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن نفوز و فه‌رمانبه‌رانى كورد له‌و پارێزگایه‌دا كه‌م بێت، له ڕووی ئابووریشه‌وه دژایه‌تیى ده‌كه‌ن و وا دوو ساڵه حكوومه‌تى عێراقی بودجه‌ى كه‌ركووكى نه‌ناردووه و بودجه‌ى پترۆدۆلاریشی بڕیوه".
ڕاشی گه‌یاند: "كورد سیاسه‌تى به‌رامبه‌ر كه‌ركووك هه‌ڵه بووه و مامه‌ڵه‌یه‌كی حزبییانه‌ى كردووه، به نموونه بڕۆیته كه‌ركووك ده‌بینیت كه یه‌كێتی له‌و شاره ئاسایشی هه‌یه و زیندانی تایبه‌تى هه‌یه و جیاكارى ده‌كه‌ن، پارتیش به هه‌مان شێوه و ئه‌وان دوو حزبی سه‌ره‌كین، ئه‌مه‌ش نابێت وابێت و پێویسته ئه‌و كارانه‌یان كۆتایی پێ بهێندرێت و له كه‌ركووك پێویسته نه‌ته‌وه‌ییانه بیر بكه‌ینه‌وه و مامه‌ڵه بكه‌ین، ده‌بێ كورد له كه‌ركووك كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ئاسه‌وارى به‌عه‌ره‌بكردن بكات و هه‌وڵ بده‌ن كه‌ركووك ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و رێژه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى تر هاوتا بكه‌نه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی پیشترى ئاشكراى كرد، له سایه‌ى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس و ته‌واوى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان، تا ڕاده‌یه‌كى زۆر جیاواز له شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق توانیویانه ڕه‌وشى ته‌ناهی بپارێزن، به‌ڵام له ڕووى سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ردنه‌وه كورد له شارى كه‌ركووك لاواز بووه.
پێوه‌ند به‌م باسه، رێبوار فایه‌ق، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، گوتی: "ڕاسته هێشتا رێژه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كورد له كه‌ركووك به به‌راورد به نه‌ته‌وه‌كانی تر، به تایبه‌ت به عه‌ره‌ب كه‌متره، هۆكارى سه‌ره‌كیى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانتارانى كورد له به‌غدا، كه له سێ خولی رابردوودا كه هه‌ر كه‌كووكییه‌كان 36 كه‌س بوونه و له‌و خولانه‌دا نه‌یانتوانیوه ئه‌و كێشه‌یه‌ى كه پێشتر رژێمى به‌عس دروستى كردبوو چاره‌سه‌رى بكه‌ن".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، گوتیشی: "بابه‌تی دامه‌زراندن به تایبه‌ت له كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور له ده‌سه‌ڵاتى ئیداره و ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركووكدا نه‌بووه، به‌ڵكو له ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقدا بووه و ئه‌وانیش هیچ جموجۆڵێكى ئه‌وتۆیان نه‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كورد هه‌ر هیچ نه‌بێت هاوتا بكه‌ن له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى عه‌ره‌بدا و رێژه‌ى فه‌رمانبه‌رانی عه‌ره‌ب له كورد زیاترن له كه‌ركووك، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌یان نووسراومان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كردووه بۆ ڕاگرتنى هاوسه‌نگى له دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران، به‌داخه‌وه به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه نه‌هاتن".
باسنيوز
