بڕیارە پارێزگای مووسڵ ٢٠٠ھەزار خانووی بۆ دروست بکرێ
سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لەئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵدا بڕیار درا ٢٠٠ھەزار خانوو بۆ پارێزگای مووسڵ دروست بکرێت؛ بەو مەبەستەش پارێزگار و لیژنەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگار دروست کرا و ڕاسپێردران بۆ ئەوەی گرێبەست بکەن."
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی ئەو ٢٠٠ھەار خانووە پشکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمیشی تێدا دەبێت، بە تایبەت لە شنگال و مەخموور و ئەو ناوچانەی زۆر زیانیان بەرکەوتووە.
دەیشڵێ دروستکردنی ئەو خانووە بەپێی ناوچەکان دەبێت کە ھەر ناوچەیەک چەند خانووی بۆ دروست بکرێت ئەمەش لە ڕێگەی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان دەبێت، کە ئەوان دیاری بکەن ھەر ناوچەیەک و چەند زیانی بەرکەوتووە و، دەبێ چەند خانووی بۆ دروست بکرێت.
سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، ئێستا چاوەڕێی ئیمزاکرانی گرێبەستەکە دەکەین؛ کەینێ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا خانەسازەکاندا کرا، کارەکە دەست پێ دەکا.
