سبەینێ جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان کۆدەبێتەوە
جەمال حاجى محەمەد، سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکى ئاسایی جڤاتى نیشتمانییە و بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەى ڕووداو و پێشهاتە نوێکان و ئاڵوگۆڕى پۆستەکانى حکومەتى خۆجێیی لە سلێمانى.
هەروەها وتیشى، لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆش دەکەن لەبارەى ڕەوشى ئێستاى عێراق و هەوڵ و هەنگاوەکانى پەرلەمانى عێراق لەبارەى پرسی چاکسازییەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕۆژى پێنجشەممە ٢٥ى ئابى ٢٠١٦ ئاڵوگۆڕى پۆستى پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەنێوان گۆڕان و یەکێتى بەڕێوەچوو.
هەر لە ڕۆژى پێنجشەمەشدا لە پەرلەمانى عێراق متمانە لە خالید عوبێدى، وەزیرى بەرگرى عێراق سەندرایەوە.
