گەرمیان.. خوێندکارێک بەهۆى کارەباوە گیانی لەدەستدا
ڕائید عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ و لەکاتی بەستنی کارەبای ماڵی خویاندا لەقەزای کفری خوێندکارێک بەناوی (س.ع) کارەبا گرتى و بەو هۆیەوە گیانى لەدەستدا.
هەروەها وتى، ئەو خوێندکارە لەدایکبووی ساڵى 2000 و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
ناوبراو وتیشى، لەئێستادا پۆلیسی کفری لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.
