گەرمیان.. خوێندکارێک بەهۆى کارەباوە گیانی لەدەستدا

گەرمیان.. خوێندکارێک بەهۆى کارەباوە گیانی لەدەستدا
سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ى ئابى ٢٠١٦ خوێندکارێک لە قەزاى کفرى بەهۆى تەزوى کارەباوە گیانى لەدەستدا.
ڕائید عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ و لەکاتی بەستنی کارەبای ماڵی خویاندا لەقەزای کفری خوێندکارێک بەناوی (س.ع) کارەبا گرتى و بەو هۆیەوە گیانى لەدەستدا.
هەروەها وتى، ئەو خوێندکارە لەدایکبووی ساڵى 2000 و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
ناوبراو وتیشى، لەئێستادا پۆلیسی کفری لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.
Top