كەركووك.. دوو چەکداری سەر بە داعش دەستگیر كران
ئەمڕۆ دووشەممە 22/8/2016، عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، ڕايگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە هەڵمەتێكی هێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، توانرا لەناو شاری كەركووك دوو تیرۆریستی سەر بە داعش كە لە بنەڕەتدا خەڵكی قەزای فەلووجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار بوون، دەستگیر بکرێن".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، گوتیشی: "ئەو دوو تیرۆریستە چەكداری داعشن و بۆ كردەوەی تیرۆریستی دزەیان كردبووە ناو شاری كەركووك و ئێستاش لێكۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە".
باسنیوز
