پەرلەمانتارێکی کورد: عەبادی پیلانێک لە دژی کورد جێبەجێ دەکات
عادل نووری، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕايگەیاند: "حکوومەتی عێراق ئەجێندایەک بەڕێوەی نابات کە بەرژەوەندیی ھەمووی عێراقی تێدا بێت، نموونەشمان ئەوەیە کە کوردی فەرامۆش کردووە، سەرجەم پۆستەکانی کوردستان لە بەغدا بەپێی قۆناغ وەرگیراونەتەوە، لەوانەش پۆستە ئەمنییەکان بە بەشی سەربازی، ھەواڵگری و خەزێنەوە، دواتر لە پشکی وەزارەتی ئەوقاف، حەج و عەمرە، ھەروەھا پشکی پەروەردە و خوێندنی باڵا، شورایی دەوڵەت و ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی و پۆستی وەزارەتی بارزگانی، کە سەرجەمیان لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە بە پیلان دەرکراون و شیعەکانی خستوەتە شوێنی، لە کاتێکدا کورد لە پەرلەمان و حکوومەت بەشدارە".
ئەو ئەندامە کوردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتیشی: "بەغدا حەزی لە پێشڕەوی و پێشکەوتنی کوردستان نییە، بۆیە ئێستا چاوی بەو پێشرەوییەی پێشمەرگەش ھەڵنایەت".
باسنیوز
