تەقینەوەیەک لە شاری رحا (ئورفە) لە کوردستانی باکوور ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی تورکیا دەکاتە ئامانج.

تەقینەوەیەک لە شاری رحا (ئورفە) لە کوردستانی باکوور ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی تورکیا دەکاتە ئامانج.




تەقینەوەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 21ـی ئابی 2016 لە نزیک ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لە ناوچەی وێرانشار لە پاریزگاری رحا رووی داوە.



تەقینەوەکە، کە لەرێی بۆمبێکی چێندراوەوە رووی داوە، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پۆلیسی کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی کوژرانی پۆلیتسێک و بریندار بوونی سێ پۆلیسی دیکە.



ماوەیەکە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی چێندراو بە کاروانی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە شارەکانی کوردستانی باکوور دەتەقێنرێنەوە، کە بەهۆیانەوە دەیان هاووڵاتیی کورد شەهید بوون.



دوای هەموو تەقینەوەکان، حکوومەتی تورکیا گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ئەنجامدانیان تۆمەتبار دەکات و تاوەکە ئێستاش پەکەکە بە فەرمی، هیچ تۆمەتێکی رەت نەکردووەتەوە.





باسنیوز
Top