نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا
نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس ئەمڕۆ دوشەممە 29 سەنت دابەزی بەڕێژەی %0.6 و بە 48.23 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەكرا، بەپێی رۆیتەرز.
هەروەها نرخی نەوتی برنت 51 سەنت بەڕێژەی %1 دابەزی و بە 50.37 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
جگە لە گومانی شیكەرەوان سەبارەت بەوەی دانوستانەكانی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ئەنجامی هەبێت، مامەڵەكاران دەڵێن بەرزبونەوەی هەناردەی بەرهەمەكانی نەوت وەكو دیزل و بەنزین لە چین، كاریگەری لەسەر نرخ دروستكردووە، بەو پێيەی ئەوە ئاماژەیە لەسەر بەردەوامی كەڵەكەبونی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا.
چاوەڕواندەكرێت ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك لەپەراوێزی كۆنگرەی نێودەوڵەتی وزە بەبەشداری بەرهەمهێنەران و بەكاربەرانی نەوت لە جەزائیر كۆبنەوە لەنێوان 26 بۆ 28 ی ئەیلودا.
چەندین وڵاتی ئەندامی ئۆپیك لەماوەی دوو ساڵى رابردوودا روبەڕووی زیانی توند بونەوە، بەهۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتەوە، لەگەڵ ئەوەی تێچووی بەرهەمهێنان بەشێوەیەكی گەورە لە هەندێك وڵاتانی كەنداوی هەناردەكاری نەوت كەمكراوەتەوە، بەڵام وەبەرهێنەرانی دیكە وەكو ئێران و فەنزوێلا پێویستیان بەوەیە نرخی نەوت لەسەرووی 100 دۆلارەوە بێت بۆ هەر بەرمیلێك تا هاوسەنگی رابگرن لەنێوان داهات و خەرجییەكانیان لە بودجەدا.
