تەقینەوەیەک لە ئورفەی باکوری کوردستان روویدا

تەقینەوەیەک لە ئورفەی باکوری کوردستان روویدا
تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی وێرانشاری سەر بە شاری ئورفە (روها)ی باکوری کوردستان و باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا روویدا.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی سەباح-ی تورکی، ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە (21ی ئاب) بۆمبێکی چێندراو لە شارۆچکەی وێرانشاری سەر بە شاری ئورفە (روها) لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی سوپادا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و سێی دیکە برینداربوون.

پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەپەلە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، هاوکات بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ ئۆپراسیۆنێکی فراوان دوای تەقینەوەکە لە ناوچەکەدا بەرێوەچووە.

میدیا و حکومەتی تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان تۆمەتباردەکەن بەوەی کە لە پشت تەقینەوەکەوە بووبێت، بەڵام تاکو ئێستا پارتەکە پەیوەندیی خۆی بە تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆوە رانەگەیاندووە.
Top