میدیاکان: بە ناوبژیوانی ڕوسیا شەڕ لە حەسەکە ڕاوەستا
بە گوتەی سەرچاوە سەربازییەکەی سوریا، شانەدە سەربازییەکەی ڕوسیا بە هاوڕێیەتی شاندێکی سوپای سوریا، لەڕێگەی فرۆکەخانەی شارەکەوە گەیشتوونەتە شاری حەسەکە.
ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە سەرجەم پێکادادان و هێرشەکان ڕادەگیرێت و سەرجەم ئەو شوێنانەش کەلەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە کۆنترۆڵکراون، دوبارە ڕادەستی هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکرێنەوە و بریندارەکانیش بۆ شاری قامیشلۆ دەگوێزرێنەوە.
ئەو ڕێککەوتنە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو بەهۆی هێرشی هێزەکانی یەپەگەوە هێزەکانی سوپای سوریا ناچار بوون لە چەند گەڕەکێکی شاری حەسەکە بکشێنەوە.
بە گوێرەی هەواڵ هێزەکانی یەپەگە، حەوت ناوچەیان ڕادەستی سوپا کردووەتەوە، بەڵام ڕەتیانکردووەتە لە سێ ناوچە پاشەکشە بکەن، کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆنترۆڵیان کردووە.
ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو ١٨ی ئابی ٢٠١٦ سوپای سوریا لە ڕێگەی فرۆکەی جەنگی و تۆپی دوورهاوێژەوە بۆردومانی شاری حەسەکەیان دەستپێکرد.
بە گوێرەی ئاماری شەڕی حەسەکە تا ئێستا ١٨ شەهید و ٧٠ بریندار لە ڕێزی هاووڵاتیانی مەدەنی تۆمارکراوە و سوپای سوریاش بە دەیان کەس لێکوژراوە و بریندار بووە.
