عەلی حوسێن: بەمنزیکانە پارتیى و یه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه
(عه‌لى حوسێن) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند: " كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێ، وه‌ك ده‌زانین گۆڕانكاریه‌كانى دواى شه‌ڕى داعش له مووسڵ و گۆڕانكارییه‌كانى سووریا و هه‌روه‌ها جوله‌یه‌كى دیپلوماسى به‌هێزى ده‌ولى و ئه‌قلیمى له ناوچه‌كه‌دا هەیە و كورد و خه‌ڵکى كوردستان و سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد پێویسته دیراسه‌ى ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و هه‌موو لایه‌ك بەگوێرەی پێگه‌ى خۆى ئه‌ركیشی له‌سه‌ره، به‌ڵام پارتیى و یه‌كێتى ئه‌ركه‌كه‌یان زیاتره چونكه ئه‌مرۆ ڕاسته پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تى پێشمه‌رگه و عه‌مه‌لیاتى كوردستان پارتیى و یه‌كیتى ده‌یكات و، دیپلوماسیهتى ئه‌قلیمى و ده‌ولى پارتیى و یه‌كێتى له‌لایه‌نه‌كانى تر زیاتره".
گوتیشى: "پێویسته پارتیى و یه‌كێتى خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان زیاتر یه‌كخه‌ن، جگه له جیاوازى له سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین، چونكه مه‌سئولیه‌تى مێژوویى و ئه‌و قۆناغه زیاتر له‌سه‌ر شانى ئه‌و دوو حیزبه‌یە لەگەڵ حیزبه‌كانى تریشدا، بۆیه یه‌كخستنه‌وه‌ى بیروڕاى جیا جیاكانى ئه‌و دوو لایه‌نه و، به‌هێزكردنى خاڵه هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیکەدا پێویستە تا بتوانین ناكۆكیه‌كانمان وه‌لا بنێین و خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ ئەگەرەکانی داهاتوو.
(عه‌لى حوسێن)دەیشڵێ:" كاتى كۆبوونه‌وه‌كه جارێ دیارى نه‌كراوه، بڕیاربوو حه‌فته‌ى ڕابرد كۆبونه‌وه‌ى نێوان پارتیى و یه‌كێتى به‌ڕێوه‌چووبا، به‌ڵام بڕیار وایه له‌كاتێكى زوودا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تەنیا ئەم کۆبوونەوەی دابێ نا، بەڵکوو کۆبوونەوەی بەردەوامیش پێویستە.
