ده‌میرتاش: كۆمه‌ڵكوژی دیلۆك دوا كۆمه‌ڵكوژی نابێت
ده‌میرتاش له په‌یامی سه‌ره‌خۆشیدا گوتی "وشه‌كان لێره‌دا كۆتاییان هات، زۆر قسه‌و باس له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كران، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌شێوازێكی جیاواز بوو. مێژووێكی ره‌شی تۆماركرد له دڕنده‌یی چه‌ته‌كان و تیرۆریستان كه بێویژدانانه هێرشیان كرده سه‌ر ئاهه‌نگێك".
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په زیاتر گوتی "ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه یه‌كه‌مین و دوایین كۆمه‌ڵكوژی نابێت، تیرۆریستان ده‌سته‌وسان نابن، بۆیه ئاگره‌كه‌ی دیلۆك ته‌نیا ئه‌م شوێنه‌ی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو ته‌شه‌نه ده‌كات بۆ هه‌موو شوێنێكی دیكه. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژی سوروچ و ئامه‌د و ئه‌نقه‌ره".
ده‌میرتاش ئه‌وه‌شی گوت "ئه‌و زیهنییه‌ته‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دیلۆكی ئه‌نجامدا، ئاماده‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له شوێنێكی دیكه‌و به‌شێوازێكی دیكه‌ش دووباره بكاته‌وه".
كاژێر 22:52 خوله‌كی شه‌وی رابردوو 20-8-2016، كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی لەلایەن داعشەوە له گه‌ڕه‌كی بهیباخچهی شارۆچكه‌ی شاهینبه‌ی سه‌ر به شاری دیلۆكی باكووری كوردستان لەنێو ئاهەنگێكی بووكگواستنەوەی خێزانێكی كورد ئه‌نجامدرا، به‌هۆیه‌وه 50 كه‌س شەهیدبوون و نزیكەی 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، لەنێو شەهیدەكان بووك و زاواكەش هەبوون.
رووداو
