بنێشتكردن لە چیاكانی هەورامان
بەهۆی هەڵكەوتەی جوگارفییەوە كە بەشێكی زۆری ناوچەكانی كوردستان شاخاوین، ژمارەیەكی زۆر دارەبەنیان تێدا روواوە، لە زۆربەی ناوچەكانیش ساڵانە كۆمەڵە كەسانێك بە بنشێتكردنەوە خەریك دەبن، لە هەندێك ناوچەی كوردستانیش بنێشتكردن بۆ چەند ساڵێك یان بەیەكجاری قەدەخەكراوە، بەهۆی ئەو زیانەی بۆ دارەكەی هەیە و دوای چەند ساڵێك یان وشك دەبێت، یان زۆر لاواز دەبێت و توانای بەرهەمی نامێنێت.
قەزوان كە بەرهەمی دارەبەنە، جگە لە خواردن، بۆ بۆنخۆشكردنی چەند بەرهەمێكی شیرەمەنی بەكاردێت، لە تورشیاتیش دەكرێت، بنێشتیت جگە لە دروستكردنی بنێشتی كوردی لێی كە خواستێكی زۆری لەسەرە، بۆ چەندین دەرمان بەكاردەهێندرێت.
ئەم وێنانە لە چیاكانی كوردستان و ناوچەی دزلی لە رۆژهەڵاتی كوردستان گیراون، نرخی كیلۆیەك بنێشتی خاو پێش كوڵاندن و خۆشكردن لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەگاتە نزیكەی 15 هەزار دیناری عێراقی، كە دەكاتە نزیكەی 45 هەزار تمەنی ئێرانی.
