ئەفەندی: فەرمان لە سەرۆك بارزانی وەردەگرین.. كشانەوە نییە
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و بەرپرسی میحوەری باشیك (حەمید ئەفەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "جگە لەو ناوچانەی كە پێشمەرگە ئازادی كردوون، تا سنووری هەرێمی كوردستان كە ڕووباری ئاوی مووسڵە، هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویكردن بەردەوام دەبێت و سەرجەم ناوچەكان دەكات، گوێیش بە هیچ نادات و هەر كەسێكیش بۆ خۆی ئازادە چی دەڵێت و چۆن لێدوان دەدات".
(ئەفەندی) گوتیشی: "ئێمە بۆ ئازادكردنی ئەو ناوچانەی ماون كە كوردستانین، فەرمان لە (سەرۆك بارزانی) وەردەگرین و چاوەڕێی فەرمانی ئەو دەكەین، بۆیە هەر كاتێك فەرمانی كرد ئێمە ئامادەین بۆ ئازادكردن و پارێزگاریكردن لەو ناوچانە".
بەرپرسی میحوەری باشیك دهشڵێت، ئێمە وەكو هێزی پێشمەرگە، پەیوەندیمان بە ناو مووسڵەوە نییە و تەنیا ناوچە كوردستانیەكان ئازاد دەكەین".
ئەمەیش لە كاتێكدایە، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاندبوو، پێویستە هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە زیاتر پێشڕەوی نەكەن و فراوانخوازییش نەكەن، ئەمەیش كاردانەوەی جیاجیای لێ كەوتەوە و هەر زوو لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە رەت كرایەوە.
