پارێزگای هەولێر: قسەکانی گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی چەواشەکارییە
لە ڕاگەیاندراوێکدا ، پارێزگای هەولێر وەڵامی لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی داوەتەوە کە لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24)، لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر پارێزگاری سلێمانی، گوتبووی: “پارێزگارى هه‌ولێریش مانگانه 400 ملیۆن دینار له به‌غدا وه‌رده‌گرێت”.
پارێزگای هەولێر ڕوونی کردووەتەوە: “به كورتى و به كوردى، ئه‌م قسه بێ بنه‌ما و نادروست و چه‌واشه‌كارییە ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و دەڵێین، له‌وه‌ته‌ى حكوومه‌تى عێراق بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕیوه، پارێزگارى هه‌ولێر هیچ بودجه‌یه‌كى له به‌غدا وه‌رنه‌گرتووه و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكىش پێچه‌وانه‌ى ئه‌م قسه‌ى ئێمه، بەڵگەی هه‌یه، با بفه‌رمووێ و بیخاته ڕوو”.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
وه‌ڵامێكى كورت له پارێزگاى هه‌ولێره‌وه بۆ وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رێز له‌تیف نێروه‌یى
له‌میانه‌ى میوانبوونیان له به‌رنامه‌ى باسى رۆژ له كه‌ناڵى كوردستان 24 ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه 17/8/2016 به‌رێز له‌تیف نێروه‌یى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له وه‌لامى پرسیارێك له‌سه‌ر پاێزگارى سلێمانى گوتبووى خۆ پارێزگارى هه‌ولێریش مانگانه چوار سه‌د ملیۆن دینار له به‌غدا وه‌رده‌گرێ .
به كورتى و به‌كوردى ئه‌م قسه بێ بنه‌ماو نادروست و چه‌واشه‌كارییه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌لێین له‌وه‌ته‌ى حكومه‌تى به‌غدا بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕیوه پارێزگارى هه‌ولێر هیچ بودجه‌یه‌كى له به‌غدا وه‌رنه‌گرتووه‌و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكى پێچه‌وانه‌ى ئه‌م قسه‌ى ئێمه‌ش به‌لگه‌ى هه‌یه بابفه‌رمووێ بیخاته روو .
راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر
باسنيوز
