پارەی چاودێریی خولی دووەمی ساڵی رابردووی خوێندن دابەش دەكرێت

پارەی چاودێریی خولی دووەمی ساڵی رابردووی خوێندن دابەش دەكرێت
سەرچاوەیەك لە پەروەردەی رانیەوە ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ چواشەممە 8ی حوزەیران لە سنووری پەروەردەی رانیە پارەی چاودێری خولی دوەی ساڵی خوێندنی 2014 – 2015 دابەش دەكرێت.

یووسف ناودەشتی، لێپرسراوی راگەیاندنی پەروەردە لە لێدوانێكدا رایگەیاند: سەرجەم بەڕێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی ساڵی ڕابردووی خوێندن 2014 – 2015 لە سنووری پەروەردەی ڕانیە ئاگادار دەكەینەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە 8/6/2016 بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی چاودێریی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان سەردانی بەشی ژمێریاری لە دیوانی پەروەردەی ڕانیە بکەن.

گوتیشی، بۆ وەرگرتنی پارەكە پێویستە بەڕێوەبەری هۆڵ خۆی ئامادە هەبێت.



باسنیوز
Top