لە مێردین ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو بە هێزەکانی پۆلیسدا تەقێنرایەوە

لە مێردین ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو بە هێزەکانی پۆلیسدا تەقێنرایەوە
بەێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا، پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی "هەزەخ" سەر بە پارێزگای مێردین لە کوردستانی باکوور، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە هێزەکانی پۆلیسدا خۆی تەقاندووەتەوە....
بەپێی هەواڵی میدیاکان، دەڵێن هەندێ کەس بریندار بوون و دەگوترێ شەڕ لە نێوان هێرشبەران و پۆلیسدا دروست بووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە خۆکوژی بووە و لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراوەوە بووە و هەتا ئێستا لەبارەی وردەکاریی ڕووداوە و ڕێژەی قوربانییەکان هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

دوێنێ سێشەممە لە شاری ئیستەنبووڵ و لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس تەقینەوەیەک ڕووی دا کە تییدا 47 کەس بوونە قوربانی.




باسنیوز
Top