له ‌سبه‌ینێوە پیشابوور دەکرێتەوە

 له ‌سبه‌ینێوە پیشابوور دەکرێتەوە
به‌ڕێوەبه‌ری خاڵی سنووری پیشابوور دەڵێ بەرپرسی دۆسیەی كوردستانی ڕۆژئاوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا بكرێته‌وه‌ و، سبه‌ینێش به‌ فه‌رمی بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

(شه‌وكه‌ت به‌ربوهاری) سه‌په‌رشتیاری سنووری پیشابوور گوتی: "ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ به‌رێز (د. حه‌مید ده‌ربه‌ندی) بەرپرسی دۆسیەی رۆژئاوای كوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە سنووری پیشابوور له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوا بکرێتەوە".

(به‌ربوهاری) دەیشڵێت، شەوسوو (سبه‌ینێ) بڕیارەکە جێبه‌جێ دەکەین؛ بە گوێرەی بڕیارەکە، لەبەر خاتری خەڵک، خواردەمەنی و ده‌رمان و پێداویستی مرۆیی، باج نایانگرێتەوە و، بەرخۆر (مستهلک) بەرهەمی هەرزانی دەگاتە دەست.
Top