دەروازەی سنووری پیشابوور کرایەوە

دەروازەی سنووری پیشابوور کرایەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڕياریدا بە کرانەوەی دەروازەی سنووری پیشابوور بۆ هەناردەکردنی خواردن، دەرمان و پێداویستی مرۆیی.

د. حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسیەی رۆژئاوای کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "بەرپرسی دەروازی سنووری پیشابوور ئاگادارکراوەتەوە لەوەی کە بۆ هەناردەکردنی دەرمان و خواردن و پێداویستی مرۆیی دەروازەی سنووری پیشابوور بکرێتەوە".

حەمید دەربەندی هەروەها گوتی: "لەبەر ئەوەی یارمەتییەکان بە نرخێکی هەرزان بگاتە دەست هاونیشتمانیان لە رۆژئاوای کوردستان، نابێت هیچ لایەنێک لە باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان گومرک لەسەر شت و مەکەکان دابنێن".




رووداو
Top