بە هۆی پەكەكەوە، ژیانی هاووڵاتیانی ناوچە سنوورییەكان لە مەترسیدایە
(كاروان كەریمخان) بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شەوی رابرد، دوو فڕۆكەی جەنگیی توركیا دەڤەری سیدەكانیان بۆردوومان كردووە، راستە بۆردوومانەكە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتووانی ناوچەكە دروست كردووە، ئەگەر بۆردوومانەكانیش بەردەوام بن، كە بە درێژایی ئەمساڵ توركیا بۆردوومانی ناوچەكەی كردووە، وەك جارەكانی پێشوو خەڵكی ناوچەكە گوند و ئاواییەكان چۆڵ دەكەن".
(كەریمخان) گوتیشی: "جووتیار و مەڕدارێكی زۆر لە ناوچە كوێستانییەكانن و بۆردوومانەكان مەترسین بۆ سەر ژیانی ئەو جووتیار و مەڕدارانە، بەردەوام داواكاریی هاووڵاتیان و مەڕدارانیش ئەوەیە كە، پەكەكە بنكە و بارەگاكانی خۆی بباتە دەرەوەی گوندەكان، بەڵام گوێ بە كەس نادەن و رۆژ بۆ رۆژ خۆیان نزیكتر دەكەنەوە لە گوند و ئاواییەكان، ئەوەیش ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتووانی سنوورەكە دروست كردووە".
KDP
