نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە شاندی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان ناكەین
ئەمڕۆ سێشەممە، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی كرد و چووە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتیی حیزبەكەی لەو شارە.
دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حیزبەكەی لە سلێمانی و دەوروبەری، لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا (نێچیرڤان بارزانی) مەبەستی سەردانەكەی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، بۆ پیرۆزبایكردن لە (شێخ ئەدهەم بارزانی) بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەكەی و دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی سەردانی ئەو شارەی كردووە.
دوای واژۆكردنی رێككەوتننامەی نێوانیان، بڕیارە یەكێتی و گۆڕان بە شاندێكی هاوبەش سەردانی حیزبەكان بكەن بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و حكوومەت و رێككەوتن لەسەر پرسەكانی دەستوور و هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی ئەوەی ئامادەن پێشوازی لە شاندە هاوبەشەكە بكەن، جێگری سەرۆكی پارتی گوتی "ئامادە نین پێشوازی لە شاندی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان بكەین، بەڵام ئامادەین بە جیا پێشوازییان لێ بكەین".
KDP
