وه‌زیره كورده‌كان رۆشتنه‌وه بۆ به‌غدا
به‌پێی راگه‌یندراوێكى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ئه‌مڕۆ دانیشتنى ئاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى، به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، هه‌رسێ وه‌زیره كورده‌كه (هۆشیار زێبارى، فریاد ره‌واندووزى و جاسم محه‌ممه‌د) به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، كردووه.
پێشتر به‌هۆى رووداوه‌كانى 30ى نیسانى رابردووه‌وه، په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره كورده‌كان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر سووكایه‌تیكردن به په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران، له به‌غداوه گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
باسنيوز
