هه‌واڵی سوتاندنی 19 كچ و ژنی ئێزدی بڵاوده‌بێته‌وه
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی به دواداچوونمان بۆ ڕاستی و دروستی ڕووداوه‌كه كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌شتوینه‌ته هیچ ده‌ره‌نجامێك.
ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی و بیانی له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه هه‌واڵی سوتاندنی 19 ژن و كچی ئێزدییان له موسڵ بڵاوكرده‌وه و به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه بێت، چه‌كدارانی داعش هه‌ستاوون به سوتاندنی ئه‌و 19 ژن و كچه ئێزدییه دوای ئه‌وه‌ی ڕازیی نه‌بوون وه‌ك كه‌نیزه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
له‌باره‌ی شێوازی سوتاندنهكهشیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هه‌مان ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه‌ساسبه ی فڕۆكه‌وانی ئوردنی سوتێنێرا، ئه‌وانیشیان له نێو به‌رمیل و قه‌فه‌سی ئاسنین كردووه و له‌لایه‌ن 6 چه‌كداری داعشه‌وه به‌نزینیان پێداكراوه و سوتێنراوون.
به‌ڵام تا ئێستا به ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌وباره‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
k24
