داعش به شێوازێكى نوێ چه‌كى كیمیاوى به‌كار ده‌هێنێت
ئه‌كره‌م محه‌مه‌د، فه‌رمانده له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به ئاژانسى "نۆڤۆستى"ـى رووسى راگه‌یاند :" چه‌كدارانى داعش به‌م دواییانه چه‌كى كیمیاوى و خۆكوژ به‌كار ده‌هێنن، ئه‌گه‌ر پێشتر به كه‌سانى پێگه‌یشتوو ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه، ئێستا به گه‌نجى هه‌رزه ده‌یكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هه‌واڵگرى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌یه‌وێت هه‌ردوو ته‌كتیكه‌كه یه‌كبخات و شێوازى نوێ بگرنه‌به‌ر به‌وه‌ى خۆكوژه‌كانى چه‌كى كیمیاوییان پێبێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، گووتیشی :" پێده‌چێت ئه‌و بۆمبه زیندووانه له به‌ره‌كانى شه‌ڕ له سوریا یان عێراق یا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دوو ناوچه‌یه به‌كار بهێنن، له‌وانه‌ش له وڵاتانى ئه‌وروپا".
