ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری زیادتر له هه‌زار خێزانی ھه‌ژاری شارۆچکه‌کانی دووخورماتو و که‌لار ده‌کات
ئه‌مڕۆ له‌درێژه‌ی دابه‌شکردنی ھاوکاری و پێداویستیه‌کان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره له ھه‌رێمی کوردستاندا، ھاوکات له‌ناوخۆیه ھه‌رێمی کوردستانیشدا یارمه‌تی خێزانی ھه‌ژاره‌کانیش به‌رده‌وامه‌و له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له ھه‌ڵمه‌تێکدا پریاسکه(پارسێل)ی وشکه‌خۆراکیان به‌سه‌ر ١٠٢٥ماڵباتی ھه‌ژاری شارۆچکه‌ی دووزخورماتوی سه‌ر به پارێزگای که‌رکووکدا دابه‌ش ده‌که‌ن که ھه‌ر خێزانێک پریاسکه‌یه‌ک(خۆراکی وشک) که له برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌کر، فاسۆلیا، چا، رشته، شیر، نۆک، سریلاک پێکھاتبو پێدرا.
ھاوکات له شاری که‌لاریش به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه له ھه‌ڵمه‌تێدا ده‌ست ده‌کرێت به دابه‌شکردنی پریاسکه (پارسێل)ی وشکه‌خۆراک به‌سه‌ر ١٨٠ خێزانه ھه‌ژاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ساڵانه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گرنگیه‌کی تایبه‌ت به خانه‌واده ھه‌ژاره‌کان ده‌دات و له‌و میانه‌شدا به‌درێژایی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ھه‌ڵمه‌ته‌کانی له‌شارو شارۆچکه‌که‌و ناوچه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
