كەنەدا نوێنەرایەتی خۆی لە كوردستان زیاد دەكات
له دیدارێكدا هاوكاریی سه‌ربازی كه‌نه‌دا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا تاوتوێ كرا.
له‌مباره‌وه باڵیۆزی كه‌نه‌دا له ئوردن و عێراق ئاماژه‌ی به‌كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا توانیان شوێن پێیه‌كی قایم له كوردستان دابمه‌زرێنن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادایه. هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له به‌رنامه‌یدایه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن بوونی دیپلۆماسی خۆی له هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات و له هاوكاریهكانیشی بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی سوپاسی ساكۆنامی كرد بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی گێڕای له دروستكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا. هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. هه‌روه‌ها سوپاسگوزاری خۆشی به‌رامبه‌ر كه‌نه‌دا نیشان دا له به‌رده‌وامبوونی له‌شه‌ڕی تیرۆریستان و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
