هاووڵاتیانی کوردستان: خاوەنی هەموو پایەکانی دەوڵەتین

هاووڵاتیانی کوردستان: خاوەنی هەموو پایەکانی دەوڵەتین
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، ئیدی کورد دەبێ خۆی ڕێگای ژیانی خۆی هەڵبژێرێت و لە چوارچێوەی سنووری سرووشتیی خۆیدا خۆی بەڕێوە ببات و لە ئاشتیدا بژیێت لەگەڵ هەموو گەلانی ناوچەکەدا؛ کورد سەربەخۆیی لە بەرنامەیدایە و دەیەوێ بۆ جیهان بەیانی بکات کە بەڵێ دەتوانین دەوڵەتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دروست بکەن و كاته‌كه‌شی نزیكه‌.

(رێبه‌ر مراد شێروانی) له ‌پارێزگای هه‌ولێرەوە، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ساڵی ۲٠٠۳ ڕوخسەتی تریش بە کورد درا دەستی پتر هەبێت لە پرۆسە سیاسییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش ناوچەیه‌کی سەربەخۆی هەبووە لە بواری خۆبەڕێوبەری و ئێستاش باشترین هەلە بو ئەوه‌ی کورد هەنگاوی کۆتایی باوێژێت؛ چونکە بارودۆخی ناوچەکە زور لەبارە بۆ ئه‌وه‌ی داوای ڕیفراندوم و یەکلاییبوونەوی ئەم پرسە و ڕاگه‌یاندنی سەربەخۆیی بکرێت؛ لەبەر ئەم هۆیانە كه ‌سەره‌تا کورد هەنگاوی زۆری ناوە قوناغەکانی دەوڵەتبوونی تێپەڕاندووە. چی لە ڕووی سیاسی، په‌یوەندی و لۆبی، هه‌روه‌ها چی لە ڕووی سه‌ربازی و، ئابوورییشه‌وە."

(شێروانی) ڕاشیگه‌یاند: "ئەگەر لە هەڵسوکەوتی وڵاته‌ جیرانەکانیش بڕاونین کە له‌وانه‌یه‌ کێشە بۆ ئەم پرسە دروست بکەن بە بڕوای من هیچ شتیکی ئه‌وتۆیان پێ ناکرێت لەبەر ئەم هۆیانه‌، یه‌كه‌م: تورکیا بە کێشە ناوخوییەکانیەوە سەرقاڵە و کێشەی ناوخۆیی زۆرە بگرە دوور نییە کێشەی دارایشی بۆ دروست ببێت، دووه‌م ئیرانیش لە لایه‌ن ئەمریکا و ڕۆژئاوا و دەوڵەته‌ عه‌ره‌به‌كان دژایه‌تی دەکرێت و ناتوانێت کێشە بنێتەوە چونکە خوی کێشەی کوردی هەیە، ئەگەر بێت و کیشە دروست بکات، ناوچە کوردنیشینەکانی ئێرانیش ئەبن بە سەر ئێشەی کاریگەر بۆیان، سێیه‌میش: عیراق خۆی توشی گێچەڵی حوکم بەڕێوەبەری تایفی بووەتەوە."


(شڤان گۆران) له ‌شاری دهۆكەوە‌ وای بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "كاتی دەوڵەتی كوردی نزیكه‌ و چارەی خۆنووسین مافێکی سروشتییە بە یەکسانی بە هەموو گەلانی جیهان دراوە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە، کورد کە گەورەترین نەتەوەی (بێدەوڵەت)ـە، لە ماوەی ئەو سەد ساڵەی کە لەنێوان چوار دەوڵەتدا دابەش کرا، تووشی دەیان پرۆسەی قڕکردن و ئەنفال و کیمیاباران بووەتەوە بە دەستی دەوڵەتە داگیرکەرەکان و هەزاران گوند تەخت کران. دەوڵەتانی داگیرکەر نەک تەنها مافی کەلتووری و سیاسییان بە کورد نەدا، بەڵکو مافی ژیانیشیان لەسەر خاکی خۆیان لێیان سەندەوە. بۆیە دوای سەد ساڵ ئیدی کورد دەیەوێ خۆی ڕێگای ژیانی خۆی هەڵبژێرێت و لە چوارچێوەی سنوورە خواپێداوەکەی خۆیدا خۆی بەڕێوە ببات و لە ئاشتیدا بژیێت لەگەڵ هەموو گەلانی ناوچەکەدا."

(گۆران) گوتیشی: "سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان دەچێتە خانەی ئەو مافە سروشتییەی کە بە هەموو نەتەوەکانی جیهان دراوە. دوای ئەوەی مێژوو سەلماندی کە پێکەوەبوونمان لەگەڵ عێراق هیچ مانایەکی ئەوتۆی نەماوە، هەرکاتێک حکوومەتی عێراق بەهێز بووبێت هێرشی دژمنکارانەی کردووەتە سەر گەلی کوردستان، ئێستاش ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە قووتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی بڕیوە. ئێستا هەلومەرج بۆ سەربەخۆیی ڕەخساوە و هەلێکی مێژوویی لە بەر دەستماندایە، بڕیاری کۆتاییش گەلی کوردستان خۆی دەیدات، بەڵام ئەگەر ئەو هەلە لەدەست بدەین لەوانەیە سەد ساڵی دیکەش نەگەڕێتەوە. سەرەڕای ئەو بەربەستانەی کە ئێستا دژمنانی پرۆژەی بوونەدەوڵەت دروستیان کردووە، بەڵام سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و خەڵکی کوردستان هەر سوورن لە بەدەستهێنانی ئەو مافەی کە سەدان ساڵە خوێنی بۆ ڕشتووە."

(زانا حاجی) له ‌شاری سلێمانییەوە وای بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستان گوت: "بە بڕوای من یەکدەنگیی ناوماڵی کورد و بڕینی ئەو دەستە دەرەکیانەی کە لە کوردستاندانە و دژی دەوڵەتی کوردن، لە هەموو شت گرنگترە. ئێمە ئێستا خاوەنی هەموو پایەکانی دەوڵەتین و پێشمەرگە بە خوێن سنووری سایکس‌پیکۆی کوژاندووەتەوە و وڵاتانی جیهان بە تایبەت ئەوانەی ئەورووپا ئیتر هیج پاساوێکیان نییە بۆ ڕێگری لە دەوڵەتی کوردی، بگرە ئێستا پشتیوانێکی باشی ئەو پرۆسەیەن، بەڵام نابێ کەسمان ئەوە لەیاد بکەین کە هەموو ئەو دەستکەوتانەی ئێستا بەدەست هاتوون خۆڕسک نییە و بە هەوڵ و ماندوبوونی سەرۆک و پێشمەرگە (مەسعوود بارزانی) بەدەست هاتووە و قۆناخەکانی دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان لە تەواوبووندایە."

(هه‌ڵگورد وه‌سفی حه‌سه‌ن) لە ‌شاری دهۆكەوە به‌ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئەو تاکێ کورد یێ کو لسەر دەمێ پەیمانا سایکس‌پیکو ڕازیبووی کوردستان پارچە بیت و، ب وێ پارجەبوون و دابەشبوونێ ڕازیبووین! نووکە ئەو تاکێ کۆرد هش و تێگەهشتن و دنیابینینا وی یا هاتیە گوەهەڕین و، ئیدی ئو تاکێ کورد یێ هزر د جوودابونێ دا دکەن و، ئیرادە و حەزا هەی لاپەرێ سەد سالێن بووری بگرن، ئو لاپەرەیەکی بو ئایندەیەکێ باشتر بگوەهەڕن، ئو ئیدی یێ کار بو جوودابوون و دەوڵەتبوونێ کار دکەن و، ئەڤە مەزنترین مافێ مەیە و، ئەم یێ بو کار دکەین، ژبەر ئەم یین شیاین هەمی ئامرازین دەوڵەتبوونێ بینینە هەبوونێ، و خو ب ڕەنگەکێ جوداتر و بهێزتر نیشانی جیهانێ بدەین و بو هەموو جیهانێ ئیسپات بکەین کۆ ئەم وەکو وەلات هەین و وەکو وەلات یێ خو بریڤە ببەیین."

(هه‌ڵگورد) گوتیشی: "هەبوونا نوێنەراتیێن چەندین وەلاتان، ئو چەندین ڕێکخڕاوێن ناڤدەوڵەتی، ئو پەنائینانا ئاوارە و پەنابەران بو کوردستانێ، ئو پاراستنا ئەوین مە گوتین، ئو هەبوونا نوینەراتیا وەلاتین زلهێزێن جیهانێ وەک ئەمریکا و به‌ریتانیا، ئو هاتنا سەرۆکی فەرەنسا لدەمین بوورێ بو کوردستانێ، ئەڤە هەمیین مە گوتین نیشانا دەوڵەتبوونا کوردستانێ د هش و تێگەها وەلاتاندا، ئو ئەڤە خالا گرنگە و پێنگاڤێن دەستپێکینە بو دەولەتبوونێ ل ئایندەیی نێزی دە".









KDP
Top