پەیەدە، دەستكەوتە نەتەوەییەكانی پشتگوێ خستووە.. كار بۆ دەستكەوتی حیزبی دەكات"
(سعوود مەلا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پێش چەند رۆژێك، ئێمە سەردانی (سەرۆك بارزانی)ـمان كرد و بە شێوەیەكی گشتی وێنەی رۆژئاوای كوردستان و موعاناتی خەڵكی رۆژئاوامان بۆ جەنابیان شرۆڤە كرد و بیروڕایشمان سەبارەت بە دواپێشهاتەكان گۆڕییەوە، (سەرۆك بارزانی)ـیش جەختی لەوە دەكردەوە كە پێویستە ئێمە یەكدەنگ و تەبا بین و هیچ جیاوازییەك لە نێوان كوردانی هیچ پارچەیەك ناكات و بە یەك چاو تەماشای هەمووان دەكات".
(مەلا) گوتیشی، (سەرۆك بارزانی) ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ هاوكاریكردنی رۆژئاوای كوردستان، بۆ ئەوەی بتوانین مافەكانمان بەدەست بێنین و، باسی لەوەیش كرد كە ئەو لەگەڵ شۆڕشی سووریا و دیموكراسییەتدایە.
دەشڵێت: "ئێمە بەو شێوەیەی ئێستا كە ناتەباین و پەیەدە تاكڕۆیانە رۆژئاوا بەڕێوە دەبات، ناتوانین هیچ مافێكی نەتەوەیی خۆمان بەدەست بێنین و زیان بە رۆژئاوای كوردستان دەگات، هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە، پەیەدە دەستەكەوتە نەتەوەییەكانی پشتگوێ خستووە و كار بۆ دەستكەوتی حیزبی دەكات".
KDP
