کارگەی غازی فەلوجه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه
ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه 23ی (ئایار/5) ده‌ستپێكرد به‌به‌شداری سوپای عیراق‌و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراق، حه‌شدی شه‌عبیی‌و حه‌شدیی وه‌ته‌نی‌و پۆلیسی ئیتحادی، دواتر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیش له‌ڕێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه به‌شدارییان تێدا كرد.
دوێنێش ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كه‌ی له‌شه‌ڕی فه‌لوجه راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنی پێشوه‌ختیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق.
ئه‌و وتانه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا هات كه له‌به‌غدای پاتیه‌خت به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا باسی له‌شه‌ڕی فه‌لوجه كرد‌و وتی "تائێستا دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زارو ٥٠٠ تیرۆریستی داعش له‌ناو شاری فه‌لوجه‌دان‌و له‌و ژماره‌یه‌ش سه‌دا ١٠یان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانین".
وتیشی "ئه‌ركی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌پێی رێككه‌وتنی پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی كۆتایی هاتووه‌و له‌م ماوه‌دا توانیومانه زیاتر له ١٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌چه‌كدارانی داعش پاكبكه‌ینه‌وه".
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه كرد تائێستا سێ هه‌زار ئاواره‌ی فه‌لوجه توانیویانه خۆیان له‌شاره‌كه ده‌رباز بكه‌ن "به‌ڵام هێشتا ناو شاری فه‌لوجه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی لێ ماوه‌و هێزه عیراقیه‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ ڕزگاركردنی خڵكی سڤیل له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش".
خەندان
