بەبێ بینینی مانگ هەرێم سبەینێی كردە رەمەزان

بەبێ بینینی مانگ هەرێم سبەینێی كردە رەمەزان
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەینێ دوشەممەی وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ مانگ بینراوە، بەو پێیەش ئەمڕۆ تەواوكەری مانگی شەعبان بووەو سبەینێ دوشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

هەروەها دیوانی وەقفی سوننی لەعیراق سبەینێ دوشەممەی وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد.

لای خۆشیانەوە، هەریەكە لە وڵاتانی سعودیە و مالیزیاو ئیمارات و ئەندەنوسیاو قەتەرو ئەردەن، سبەینێ دوشەممەیان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد.

ئەو وڵاتە رایانگەیاند، ئەمڕۆ مانگی شەعبان كۆتایی دێت و سبەینێ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

بەڵام وڵاتی عومان رایگەیاند، سبەینێ تەواوكەری مانگی شەعبانەو سێ شەممە یەكەم رۆژی رەمەزانە.
Top