سه‌رۆك بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات

 سه‌رۆك بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات
(سەرۆک بارزانی) لە پەیامیدا بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز وێڕای هیوای خواست کە هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی، راشیگەیاند" با مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ هاوکاری و ئاشتی و لێبوردەیی کە پەیامی سەرەکیی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە".


دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز:


بسم الله الرحمن الرحیم
(شهر رمضان الذی انزل فیه القرآن هدى للناس و بینات من الهدى و الفرقان)
- صدق الله العظیم-

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و دەربازبوونی کوردستان و عێراق و ناوچەکە لە ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
با مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ هاوکاری و ئاشتی و لێبوردەیی کە پەیامی سەرەکیی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.
مسعود بارزانی
29 ـی شەعبان 1437ـی کۆچی
5ـی6ـی2016
Top