فڕۆكه‌كانی توركیا به‌چڕی بۆردومانی قه‌ندیل ده‌كه‌ن‌و"ئاگرێكی گه‌وره" كه‌وتووه‌ته‌وه
به‌پێی وته‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سه‌ره‌تا فڕۆكه‌كان به‌نزمی به‌سه‌ر ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ردا سوڕاونه‌ته‌وه‌و دواتر قه‌ندیلیان بۆردومان كردووه.
هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی ناحیه‌ی سه‌نگه‌ر به‌خه‌ندانی وت"نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك به‌ئاسمانی سه‌نگه‌سه‌ردا رۆشتن كه له‌مه‌ودایه‌كی نزمه‌وه ده‌فڕین، به‌ره‌و قه‌ندیل رۆیشتن، كه‌مێك دواتر له‌ئاستی قه‌ندیل به‌رزبوونه‌وه‌و بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی قه‌ڵاتوكانیان كرد".
به‌پێی وته‌ی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر رۆژانه فڕۆكه‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی بۆردومانی بناری قه‌ندیل ده‌كه‌ن، هه‌ندێكجاریش ده‌وروبه‌رو ناو گونده‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ گوندی (سینه‌مۆكه، ئاشقوڵكه، سوره‌دێ)یان كردووه‌ته‌وه ئامانج، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانه‌وه "ئاگرێكی گه‌وره" له‌گوندی سینه‌مۆكه كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل راگه‌یاند"بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێ فڕۆكه ئه‌نجامیانداوه‌و یه‌كێك بووه له‌بۆردومانه سه‌خته‌كان له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا 15 خانوو به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌كان كه‌وتوون، هه‌زاره‌ها پوش‌و پاوان‌و سه‌دان باخ‌و ره‌زیش سوتاون".
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك رویانكردۆته گونده‌كانی بناری قه‌ندیل بۆ كاركردن له‌ره‌زو باخه‌كاندا، وتیشی"داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق ده‌كه‌ین فشار بخه‌نه‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ راگرتنی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر گونده‌كان‌و ئه‌و شوێنانه‌ی هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێ نیشته‌جێیه".
شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا له‌مانگی حه‌وتی ساڵی رابردوه‌وه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای دوو ساڵ له‌ئارامی هات به‌هۆی پڕۆسه‌ی ئاشتییه‌وه كه ئێستا به‌ته‌واوی ئه‌و پڕۆسه‌یه په‌كیكه‌وتووه، له‌وكاته‌شه‌وه فڕۆكه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له‌بۆردومانی قه‌ندیل‌و ناوچه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و توركیا.
خه‌ندان
