پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە
(عەلی حوسێن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان هاوبەشە لە حوكمڕانی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لە كۆمەڵێك قۆناغی مێژوویی و گرینگدا ئێمە لەگەڵ یەكێتی بووینە، ئێستایش لەو قۆناغەی كە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەی پێدا تێپەڕ دەبێ، پێویستە بەردەوام یەكتری ببینین و هەوڵیش بدەین لە كاتی پێویستدا بیروبۆچوونەكانمان و خاڵە هاوبەشەكانمان زیاتر یەك بخەین، ئەگەر تێبینییەكیشمان لەسەر یەكتر و ئەدای یەكتری یان شێوەی كاركردن هەبیت، پێویستە لەو دانیشتنانە باسیان بكەین و قسەیان لەسەر بكەین".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "كاتی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە، بەڵام هەردوو لامان دەخوازین لەو رۆژانەدا كۆ ببینەوە و قسە لەسەر هەندێك بابەت بكەین كە پێوەستن بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەوە".
KDP
