حکوومەت کاتی دەوامی فەرمانبەرانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دیاری کرد
دەقی لێدوانی گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:
بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پێرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین به تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان. هیوادارین ئه‌م مانگه ببێته هه‌وێنی پته‌وکردنی گیانی ته‌بایی و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین که ده‌وامی فه‌رمی له گشت داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له مانگی ره‌مه‌زاندا له کاتژمێر 9ـی به‌یانی ده‌ستپێده‌کات و له کاتژمێر 2 ـی دوای نێوه‌ڕۆ کۆتایی دێت.
سه‌فین موحسین دزه‌یی
گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
KDP
