نوری عوسمان: 28 هه‌زار دۆنم زه‌ویمان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت
ئه‌مڕۆ له‌كاتی راگه‌یاندنی ئاماری چاكسازیی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێناندا، نوری عوسمان سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و به‌دواداچون له حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند"له‌ساڵی 2006وه 751 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه‌و قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌ی گشتیی كارپێكراو 47 ملیار‌و 220 ملیۆن دۆلاربووه".
ئه‌و وتانه‌ی نوری عوسمان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات له‌شاری هه‌ولێر، تێیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا 40 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه به‌وه‌به‌رهێنه‌كان به‌قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌ی 5 ملیار و 265 ملیۆن دۆلار.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و به‌دواداچون وتیشی"له‌ماوه‌ی رابردوودا 83 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی وه‌به‌رهێنه‌ران به‌یاساو رێنماییه‌كان، كه 32 مۆڵه‌تیان له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردودا بووه كه 14 پرۆژه‌یان له‌هه‌ولێرو 9 پرۆژه له‌سلێمانی‌و 9 پڕۆژه له‌دهۆك بوون، هه‌روه‌ها 28 هه‌زار و 678 دۆنم زه‌وی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم".
به‌وته‌ی نوری عوسمان له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان 15 پڕۆژه كێشه‌ی تێدابووه‌و تائێستا كێشه‌ی دوان له‌پڕۆژه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كراون"چونكه پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته‌و له‌ئێستاشدا له‌قه‌یرانی دارایداین، ئه‌وانیش ده‌شتی به‌هه‌شت له‌هه‌ولێرو كۆیه سیتییه له‌شاری كۆیه".
وتیشی"له‌ئێستادا پێدانی مۆڵه‌ت راگیراوه، مۆڵه‌ت به‌هیچ كه‌سێك نادرێت".
خه‌ندان
