عه‌بادى ئاماده‌یی ده‌ربڕى بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم
د. فه‌رهاد قادر، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، راگه‌یاند : له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه له 28ى ئایارى 2015 به‌ڕێوه چوو، چه‌ند رێكه‌وتنێكى سیاسى ئه‌نجامدران".
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، گووتیشی :" فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داواى گره‌نتییان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به بودجه و مووچه‌ى پێشمه‌رگه و 17% بودجه‌ى گشتى و هه‌نارده‌كانى نه‌وت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه عه‌بادى ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به دیدار و گفتوگۆ، گووتیشی :" ئه‌گه‌ر نیازى راسته‌قینه هه‌بێت رێكه‌وتن درووست ده‌بێت، به‌ڵام گه‌ر نیازه‌كه راسته‌قینه نه‌بوو ته‌نها ئه‌بێته بابه‌تێكى میدیایی.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان چاوه‌ڕێی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دیدار و گفتۆگكان ده‌كه‌ن كه به‌م نزیكانه ده‌ست پێده‌كاته‌وه، گووتیشی :" پێویسته رێكه‌وتنى نوێ بكرێت بۆ نه‌وت و شایسته‌كانى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى جیاواز له‌وه‌ى له 2014 كراوه".
باس‌نیوز
