مسته‌فا شه‌فیق: گرووپه كوردییه نوێیه‌كه‌ی رۆژئاوا ڕه‌نگه دروستكراوی ئه‌سه‌د بێت
له رابردوودا ئه‌وه دیار بووه زۆر هێزی دیار هه‌ن له سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و هێزیش هه‌یه دیار نییه، ئێستایش هێزێكی دیكه په‌یدا بووه به ناوی(كتائب ثوار االكورد) كه هێزێكی نوێیه و پێشتر ناوی نه‌بووه، (مسته‌فا شه‌فیق) كه چاودێری سیاسی و شاره‌زایه له كاروباری سووریا، دوو بۆچوونی هه‌ن كه له‌سه‌ر گریمانه‌ی دۆخی هه‌نووكه‌یی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵیچنیون، ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌مه زیاتر وه‌ك هێزێكی ئیسلامی و كوردی ده‌ركه‌وتووه، پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌م هێزه نوێیه له رژێمی سووریا نزیك بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌ڕی ڕژێمی (ئه‌سه‌د) ده‌كات، له‌وانه‌یشه له توركیا نزیك بێت، هه‌ڵبه‌ته له رۆژانی دابێ ئه‌وه‌مان بۆ رۆن ده‌كاته‌وه.''
هاوكات به بڕوای ئه‌م چاودێره سیاسییه كه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی قسه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م گرووپه نوێیه‌وه ده‌كرد، دروستبوونی هێزێكی نوێی كوردی له رۆژئاوای كوردستان، په‌یوه‌یسته به‌و ره‌وشه‌ی كه ئێستا سووریا و رۆژئاوای كوردستان پیێدا ده‌رباز ده‌بن، (شه‌فیق) ده‌ڵێ "له رابردوودا هێزه عه‌ره‌بییه و ئیسلامییه‌كان نه‌یانتوانی به‌گوێره‌ی قۆناغه‌كه بجووڵێنن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به هێزی دیكه هه‌یه.''
(مسته‌فا شه‌فیق) گوتیشی، "له‌وانه‌یه به‌هۆی تاكڕه‌ویی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌م هێزه نوێیه دروست بووه، چونكه له‌ناو هێزه دیكتاتۆر و تاكڕه‌وه‌كاندا، خه‌ڵك ناچاره روو له هێزێكی دیكه بكات، هێزه نوێیه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانیش له‌م قۆناغه‌دا په‌یوه‌ندی به ره‌وشی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه.''
KDP.info
