دوو بۆمبی چێندراو له‌ خورماتوو ته‌قینه‌وه‌

دوو بۆمبی چێندراو له‌ خورماتوو ته‌قینه‌وه‌
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ دوو بۆمبی چێندراو له‌ رێگای‌ حه‌ولی‌ قه‌زای‌ خورماتوو ته‌قینه‌وه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ هاوڵاتیه‌كی‌ عه‌ره‌بی سووننه‌ مه‌زهه‌ب گیانی‌ له‌ده‌ستدا‌.

محه‌مه‌د فایق، به‌رپرسی راگه‌یاندنی‌ قایمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ خورماتووراگه‌یاند "ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ دوو بۆمبی چێندراو له‌ رێگای‌ حه‌ولی‌ قه‌زاكه‌ و له‌نزێك كۆشكی هاوڵاتییه‌ك كه‌ كه‌لوپه‌لی‌ تییدا فرۆشتووه‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی‌ "ئه‌و هاوڵاتیه‌ی‌ كوژراوه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی سووننه‌ مه‌زهه‌به‌ و كه‌مئه‌ندامیش بووه‌ و دوای‌ گه‌یشتنی‌ بۆ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ به‌نیو كاتژمێر بۆمبه‌كان ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌".

قه‌زای‌ خورماتوو ده‌كه‌وێته‌ باشووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ شاری‌ كه‌ركوك و له‌ رووی‌ ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دینه‌ و له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عیراقه‌وه‌ تیرۆریستان به‌ده‌یان كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستیان له‌و قه‌زایه‌ ئه‌نجامداوه‌.
Top