نێچیرڤان بارزانى: مامۆستا زه‌ڵمى بۆ كورد و كوردستان ناو و شانازییه‌كى گه‌وره‌یه
كۆچى دواییى زانا و بیرمه‌ندى ناودارى كوردستان، عیراق و جیهانى ئیسلامى، پرۆفیسۆر د. مسته‌فا زه‌ڵمى، زیانێكى گه‌وره بوو كه قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. به كۆچى دواییى مامۆستا زه‌ڵمى نه‌ك هه‌ر به ته‌نیا كوردستان، مرۆڤایه‌تى و جیهانى ئیسلامى زاتێكى مه‌زنیان له ده‌ست دا.
پرۆفیسۆر زه‌ڵمى بۆ كورد و كوردستان ناو و شانازییه‌كى گه‌وره بوو، به كار و به‌رهه‌مه‌كانى له نووسین و كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌كان، خزمه‌تێكى زۆرى مرۆڤایه‌تى كردووه، بۆ هه‌رێمى كوردستانیش خزمه‌تێكى بێوێنه‌ى یاسایى و شه‌رعى كرد.
كه هاوینى ساڵى 2007 بۆ جارى یه‌كه‌م چاوم به جه‌نابیان كه‌وت، داوام لێ‌كرد بگه‌ڕێته‌وه كوردستان و له بوارى فه‌تواى ئایینى و ڕاوێژكاریى یاساییدا كارمان بۆ بكات، ئه‌ویش به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م داوایه‌ى قبووڵ كرد و دیار بوو یه‌كێك له ئومێده گه‌وره‌كانى ئه‌وه بوو بگه‌ڕێته‌وه كوردستان و خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بكات.
به‌هارى 2008 داوام لێ‌كرد له داڕشتنه‌وه‌ى یاساى بارى كه‌سێتیدا هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات، به خۆشحاڵییه‌كى زۆره‌وه ئه‌و داوایه‌ى قبووڵ كرد و به‌و ته‌مه‌نه‌وه ملى دایه به‌ر ئه‌رك و كارێكى زۆر قورس، كاتێك به تێڕوانین و دیدگایه‌كى نوێوه، به ڕه‌چاوكردنى بنه‌ما جێگیره‌كانى ئایینى ئیسلام، له هه‌مواركردنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ى یاساى بارى كه‌سێتیدا ڕۆڵى سه‌ره‌كى بینى و له‌گه‌ڵ تیمێكى هاوكاریدا ئه‌و یاسایه‌ى به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانى سه‌رده‌م و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى گۆمه‌ڵكه‌ى كوردستاندا بگونجێت، داڕشته‌وه و ئێستا كارى پێده‌كرێت.
ئه‌م خزمه‌ته مه‌زنه‌ى مامۆستا زه‌ڵمى سوودێكى زۆرى به كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و به بارى كه‌سێتى و مافى مرۆڤ به‌گشتى و مافى ئافره‌ت به‌تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند و تا دواڕۆژێكى دووریش نه‌وه‌كانى داهاتوو له‌و خزمه‌ته‌ى مامۆستا زه‌ڵمى سوودمه‌ند ده‌بن.
مامۆستا زه‌ڵمى دواى ته‌مه‌نێكى پڕاوپڕ له خزمه‌ت و به‌رهه‌مى به‌پێز و به‌سوودى بێوێنه كه خۆى له زیاتر له حه‌فتا په‌رتووكدا ده‌دۆزێته‌وه و هه‌ندێكیان وه‌ك پرۆگرام له زانكۆكانى جیهانى ئیسلامى ده‌خوێنرێن، ئه‌مڕۆ بنوبارگه‌ى تێكنا و كۆچى دوایى كرد، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه به كار و به‌رهه‌م و خزمه‌ته‌كانى، به ئه‌نجامى ئه‌و ڕه‌نجه‌ى كێشاویه‌تى، تاهه‌تایه به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه و كوردستان و نه‌وه‌كانى دواڕۆژ شانازى به زانایى و خزمه‌ته‌كانییه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و له كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى و له خۆمان و له ته‌واوى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ین. خواى گه‌وره گیانى به به‌هه‌شت شاد بكات و یادى هه‌میشه به‌خێر و زیندوو بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
4/6/2016
