بەڤیدیۆ.. پێشمەرگە لە خازر دوو تونێلی داعش خاپوور دەکات

بەڤیدیۆ.. پێشمەرگە لە خازر دوو تونێلی داعش خاپوور دەکات
لە دوایین شەڕی پێشمەرگە لەدژی داعش و لە ئەنجامی دەسکەوتی پێشمەرگە بۆ گرتنەوەی چەند گوندێک لە میحوەری خازر، تونێڵیکی حەشارگەی تەقەمەنی و خۆ حەشاردانیان دۆزرایەوە و لەناو برا.

سەرچاوەیەک لە میحوەری خازر ڕاگەیاند: "کەلە گوندی "موفتیە" لەلایەن سوپای چواری هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی گوندی کاکەییەکان لەدەستی داعش، تۆنێلێکیان کەشف کردووە کە چەندین چەکداری داعشت تێدا بوو و هەندێکیان کوژراون و هەندێکی دیکەشیان بەدیل گیراون."

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی "لەناو تونێلێکی دیکەی چەکدارانی داعش لە گوندی "وەردەک" لە میحوەری خازر، کۆمەڵێک حەبی بێهۆشکەر دۆزرانەوە و دواتر تونێلەکە خاپوور کراون.

بە گوتەی زانیارییەکانی پێشمەرگە، چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ کردەوە و کاری تێکدەرانە و خۆ حەشاردان، و دوای ئەوەی توانایی شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی هیزی پێشمەرگەیان نەماوە، لە هەندێ میحوەر دەستیان کردووە بە هەڵکەندنی تونێل، هەروەها دانانەوەی بۆمب و تەقینەوە.









باسنیوز

Top