زێباری: فه‌للوجه پاروویێكی هه‌روا ئاسان نییه
(هۆشیار زێباری) دوێنێ ئێواره به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه، ''داعش هاووڵاتیانی به بارمته گرتوون و لێناگه‌ڕێ شار به جێ بهێڵن و شه‌ڕێكی سه‌ختیش ده‌كا.''
(زێباری) گوتیشی، ''داعش باش لێی دامه‌زراوه. فه‌للوجه هه‌ر له سه‌ره‌تای عێراقی نوێوه كێشه بووه. پێشتریش مۆڵگه‌ی ڕێكخراوی قاعیده و یاخیبووان بووه.''
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''كه‌س ناتوانێ كاتی پاكتاوكردن و وه‌ده‌رنانی داعش له فه‌للوجه دیاری بكا.. ئه‌مه زیاتر وابه‌سته‌ی شێوازی به‌رگری و مینه چێندراوه‌كان و ئه‌و تونێلانهن كه داعش لێیداون.''
وه‌زیری داراییی عێراق هاوكات ڕایگه‌یاندووه، ''هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی پێشوه‌چوونیان هب دی هێناوه، به‌ڵام، باوه‌ڕی من وایه كه، چوونه نێو دڵی فه‌للوجه‌وه كاتی ده‌وێ. نابێ تا دڵنیایی نه‌بێ سه‌ركه‌وتن رابگه‌یه‌نرێ.''
له 23ی مانگی ئایاره‌وه، سوپای عێراق، به پشتیوانیی حه‌شدی شه‌عبی و به پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ژ به داعش كه ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات، هێرشی بۆ ڕزگاركردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی فه‌للوجه به‌رپا كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه بچێته نێویه‌وه.
KDP
