بەرپرسی باڵای هاوپەیمانان لە کوردستان دەگۆڕێت
بڕیارە رۆژی 8ـی حوزەیرانی 2016، ژەنەڕال بێرند پریل، کە ژەنەڕاڵێکی ئەڵمانییە، پۆستی بەرپرسی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان رادەستی ژەنەڕال ستێفانۆ دی سارا، ژەنەڕالی ئیتاڵی بکات.
هاوپەیمانان سەنتەرێکی هاوبەشی هەماهەنگییان لە شاری هەولێری پایتەختی کوردستانی باشوور هەیە، کە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامە تێیدا و ئەرکی ئەو سەنتەرە داڕشتنی پلانەکانە دژی داعش.
لە دوای هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هاوپەیمانییەکیان لە دژی داعش پێکهێنا، کە لەرێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بارەگاکانی داعش بۆردومان دەکات و مەشق و راهێنان بە بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.
باسنیوز
