نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی‌ دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری‌ عیراقی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دابه‌زینی زیاتری تۆماركرد، نرخی 100 دۆلار بۆ 129 هه‌زار دینار دابه‌زی ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی بڕێكی زۆر دۆلار له‌بازاڕدا.

ئه‌مڕۆ نرخی‌ :
100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 129 هه‌زار دیناره‌، له‌كاتێكدا ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی نرخی 100 دۆلار 129هه‌زار‌و 150 دیناربوو".

نرخی 100 یۆرۆ 146 هه‌زاردیناره‌‌‌‌، 100 پاوه‌ن 187 هه‌زار دیناره‌‌‌، ‌100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 37 هه‌زارو 500 دیناره‌‌، 100 لیره‌ی توركی 44 هه‌زارو 500 دیناره‌".

هه‌روه‌ها نرخی‌ دراوه‌ بیانیه‌كان به‌رانبه‌ر دۆلار، 100 پاوه‌ن به‌ 145 دۆلارو 10 سه‌نت‌، 100 یۆرۆش به‌ 113 دۆلارو 70 سه‌نته‌.

ئاكام عه‌بدوڵا، وتیشی"دۆلارێكی زۆر له‌بازاڕدا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ نرخه‌كه‌ی دابه‌زێت".
Top