پرۆفیسۆر زەڵمی کۆچی دوایی کرد
مستەفا زەڵمی، یەکێک بوو لە زانا هەرە ناودارەکانی جیهانی ئیسلامی و دەیان کتێب و توێژینەوەی لەبارەی زانستە ئیسلامییەکانەوە هەیە.
سەعات 1ـی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 4ـی حوزەیرانی 2016، پرۆفیسۆر مستەفا زەڵمی، لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
تەرمی ئەو زانایە لە گۆڕستانی کەسنەزان بەخاک سپێردرا و رۆژی یەکەمی پرسەکەشی لە شاری هەولێر دەبێت، رۆژی دووەم لە شاری سلێمانی و سێیەم رۆژیش لە شارەدێی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە دەبێت.
پرۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی ساڵی 1924 لەگوندی زەڵم لەشارەدێی خورماڵ لەدایکبووە. ساڵی 1965 لەزانکۆی بەغدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەیاسا بەدەستھێناوە، ساڵی 1969 بڕوانامەی ماستەری لەشەریعەتی ئیسلامی لەزانکۆی بەغدا بەدەستھێناوە، ساڵی 1972 بڕوانامەی ماستەری لە (فقە مقارن) لەزانکۆی ئەزھەر لەقاھیرە بەدەستھێناوە، ساڵی 2005 بڕوانامەی دکتۆرای لەیاسا لەزانکۆی بەغدا بەدەستھێناوە، ساڵی 1976 ـ 2007 مامۆستای زانکۆ بووە لەکۆلێژی یاسا لەزانکۆکانی بەغدا، ساڵی 2007 راوێژکاری یاساو شەرع بووە لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان.
باسنيوز
