لە هەڵەبجە منداڵێك خنکا

لە هەڵەبجە منداڵێك خنکا
ئەمڕۆ هەینی (3/6/2016) ، لە ئاوی سەرچاوەی زەڵمی پارێزگای هەڵەبجە منداڵێكی تەمەن 8 ساڵ خنكا.
ڕائید بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ هەینی (3/6/2016) ، خێزانێكی شاری سلێمانی بەمەبەستی گەشتوگوزار هاتوونەتە سەرچاوەی زەڵم لە هەڵەبجە ، بەڵام منداڵێكیان كەوتووەتە ناو ئاوی زەڵم و خنكاوە".
گوتی:"دوای ئەوەی تەرمی منداڵەكە لەناو ئاوەكەدا دەرهێنرایەوە ، ڕەوانەی پزیشكی دادوەری هەڵەبجە كرا"
گوتیشی:"ئەو منداڵە ناوی "سەهەند سەباح سەلیم"ە ، تەمەنی 8 ساڵە و پیشە خوێندكاربووە و دانیشتووی گەرەكی تاڤگەی شاری سلێمانین"




باسنیوز
Top