راگه‌یه‌ندراوێك له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
دەقی راگەیەنراوەکە
هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی نه‌به‌ردییه‌كی قاره‌مانێتی تریان تۆمار كرد دیاره دوای سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی 29 و 30-5-2016، كه تواندرا له میحوه‌ری خازر 9 گوند له تیرۆریستانی داعش پاك بكرێنه‌وه، دیاره تیرۆریستان به‌رگه‌ی ئه‌و شكسته گه‌وره‌یان نه‌گرت و ویستیان جارێكی تر خۆیان تافی بكه‌نه‌وه، كاژێر 12:25 خوله‌كی شه‌وی 2له‌سه‌ر3-6-2016 له هه‌ر یه‌كه له گونده‌كانی موفتی و زه‌هراخاتوون و وه‌رده‌ك، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به‌ڵام هه‌ر زوو قاره‌مانانه لێیان هاتنه ده‌ست و تواندرا له كه‌مترین ماوه‌دا هێرشه‌كه‌یان تێك بشكێندرێت و گورزێكی كوشنده‌یان لێ بدرێت.
لێ دوای شكستیان له‌و سێ گونده، چه‌ته‌كانی داعش له كاژێر 4ی به‌ره‌به‌یانی و له چه‌ند قۆڵێكه‌وه دیسانه‌وه هێرشیان هێنایه‌وه سه‌ر گوندی گه‌زه‌كان، بۆ جارێكی تریش رۆڵه خاكپارێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به توندی به‌رپه‌رچیان دانه‌وه، وێڕای شكستپێهێنانی په‌لاماری یه‌كه‌م و دووه‌می تیرۆریستان، زیاتر له 30 ته‌رمی تیرۆریستانی داعش له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیدان، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین خۆكوژی ماتۆڕسوار و دوو ئۆتۆمبێل له جۆری هه‌مه‌ری تیرۆریستان ته‌قێندراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی تریشیان به سه‌ر شۆڕی گه‌ڕانه‌وه.
له‌م هێرشه به‌رفراوانه‌ی تیرۆریستانی داعش، به داخه‌وه كه هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، شه‌هیدێك و 7 بریندارمان داوه، سوپاس بۆ خودا كه برینه‌كانیان سوكن و جێی مه‌ترسی نین.
سڵاو بۆ خۆ راگری هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
دروود بۆ گیانی پاكی گشت شه‌هیدانی كوردستان
راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
3-6-2016
