هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی به‌رفراوانی داعشیان تێكشكاند

 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی به‌رفراوانی داعشیان تێكشكاند
به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری خازر هێرشێكی به‌رفراوانی چه‌كدارانی داعشیان تێكشكاند.



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كاتنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری خازر ڕاگه‌یاند : كه‌ به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی(3-6-2016) چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ میحوه‌ری خازر هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدا به‌ڵام به‌زوویی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و وه‌ڵام درانه‌وه‌ و بۆماوه‌یه‌ك شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و داعش به‌رده‌وام بوو.



به‌پێی گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ تێكشكێنراوه‌ و زیانی گه‌وره‌ به‌ر داعش كه‌وتووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراویشیان هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 10 ته‌رمیان له‌دوای خۆیان جێهێشتووه‌ و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌گه‌ن.









باسنیوز
Top