بان كی موون، سه‌ردانی شانده‌كه‌ی شنگالی بۆ ئه‌مه‌ریكا دواخست

 بان كی موون، سه‌ردانی شانده‌كه‌ی شنگالی بۆ ئه‌مه‌ریكا دواخست
بڕیاربوو سەرەتای ئەم مانگە بۆ گەیاندنی داواکاریی کوردانی ئێزدی شاندێکی شنگال سەردانی ئەمەریکا بکات، بەڵام لەسەر داوای(بان کی موون) بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە دواخرا.

قایمقامی قەزای شنگال (مەحما خەلیل) راگەیاند: بڕیار بوو لە دەستپێکی ئەم مانگەوە شاندێکی کوردانی ئێزدی سەردانی ئەمەریکا بکەن و، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا و یوئێندا کۆ ببنەوە، تا داواکاریی خەڵکی شنگالیان پێبگه‌یه‌نن؛ به‌ڵام، لەسەر داوای (بان کی موون) سەردانەکە بۆ ناوڕاستی ئەم مانگە دواخرا، لەبەر ئەوەی(موون) لە ئەمەریکا نییە و سەردانی وڵاتانی ئاسیای کردووە.
Top